‌ئاگادارن گریزمان چی‌ بەرامبەر كەریم بنزیمە كردووە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ئەنتوان گریزمان دژی‌ كەریم بنزیمە دەوەستێتەوەو ستایشی‌ تواناكانی‌ ئۆلیڤەر جیرۆد دەكات .

كەریم بنزیمە لە پەڕەی‌ فەرمی‌ خۆی‌ لە تۆڕی‌ كۆمەڵایەتی‌ ئینستاگرام ولە وەڵامی‌ پرسیاری‌ یەكێك لە هاندەرانیدا ، جیرۆدی‌ هێرشبەری‌ یانەی‌ چێڵسی‌ بە ئوتومبیلی‌ كارتینگ ناساندبوو ، خۆشی‌ بە ئوتۆمبیلی‌ فۆرمۆلا1.

جیرۆدیش لە ئینیستاگرامی‌ خۆی‌ وەڵامی‌ داوەتەوەو نوسیویەتی‌ : ئوتومبیلی‌ كارتینگ جامی‌ جیهانی‌ 2018ی‌ بەدەسهێناوە .

دواتر گریزمان لە وەڵامی‌ پرسیاری‌ یەكێك لە هاندەرانیدا  لە تویتەر لەسەر ئەم بابەتە دژی‌ بنزیمە پشتگیری‌ جیرۆدی‌ كردووە و وتویەتی‌ :
جیرۆدم خۆشدەوێت ، ئەو یاریزانێكی‌ زۆرباشە وهاوكارییەكی‌ گەورەی‌ كردین بۆ بردنەوەی‌ مۆندیاڵی‌ 2018.



PM:03:27:03/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 1673 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌