پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی داهاتووی هەریەكە لە نیمار داسێلڤای بەڕازیلی و كیلیان مباپێی فەڕەنسی یەكلایی دەكاتەوە.
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوەكردووە كە لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان لەگەڵ ناسر خلێفی سەرۆكی یانەكە كۆبونەوەكەیان كردووە و لەسەر ئەوە ڕێككەوتون كە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا دەستبەرداری تواناكانی نیمار بن وپارێزگاری لە مانەوەی ماپێ بكەن .
مۆندۆ جەختدەكاتەوە كە پاریس سانجێرمان دەستبەرداری تواناكانی نیمار دەبێت و نزیكترین یانەش بەرشەلۆنەیە، بەڵام بە تەواوی هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستی مباپێ دەدات تا هاوینی 2024 .