پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیۆنێڵ مێسی ستایشی ئاستی لوكا یۆفیجی سڕبی وهێرشبه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و ئیدیر میلیتاوی به‌رگریكاری هه‌مان یانه ده‌كات .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌یه‌ی جۆرناڵ گڵۆبۆ له میانه‌ی ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانه تازه پێگه‌یشتوه‌كانی تۆپی پێی مێسی سه‌باره‌ت به لوكا یۆڤیج وتی : ئه‌و یاریزانێكی جادوگه‌ره و ده‌توانێت شتی چاوه‌ڕواننه‌كراو پێشكه‌ش بكات له یاریگادا .
هاوكات مێسی ستایشی ئاستی ئیدیر میلیتاوی به‌رگریكاری هه‌مان یانه‌ی كرد و وتی : میلیتاو ڕكابه‌رێكی ترسناكه وتوانایه‌كی جیاوازی هه‌یه.
ئه‌م لێدوانه‌ی مێسی له كاتێكدایه كه ئه‌م دوو یاریزانه له لایه‌ن یانه‌ی شاهانه‌وه گرنگی به تواناكانیان نادرێت .