پێشمهرگه سپۆرت -
سەرچاوەیەكی فەڕەنسی هەواڵێكی چاوەڕواننەكراو لەسەر داهاتووی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بڵاو دەكاتەوەو ئاماژە بە ڕۆشتنی ئەو ئەستێرەیە دەكات لە خانمە پیرەكە .
ڕۆژنامەی لی 10 سپۆرتی فەڕەنسی لە هەواڵێكیدا ئاماژە بەوە دەكات كە ڕۆناڵدۆ لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا یانەی یۆڤانتۆس جێدەهێڵێت ئەمەش دوای تێكچونی باروودۆخی وڵاتەكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە .
ئەو ڕۆژنامەیە دەشڵێت : كەمكردنەوەی موچەی ئەو یاریزانەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە هێندەی تر وا دەكات كە ئەو ئەستێرە پورتوگالیە بیر لە جێهێشتنی یانەكەی بكاتەوە .
ڕۆناڵدۆ لە هاوینی 2018 لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ ڕویكردە یانەی یۆڤانتۆس.