پێشمهرگه سپۆرت -
تیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل پێیە وایە نیماری بەرشەلۆنە زۆر لە نیمار پاریس سانجێرمان باشتر بووە و بەمەش یانە پاریسییەكە شۆك دەكات .
نیمار لە هاوینی 2017 لە یانەی بەرشەلۆنەوە بەرامبەر222 ملیۆن یۆرۆ ڕویكردە یانەی پاریس سانجێرمان .
لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ تیتی راهێنەری بەڕازیل دەڵێت : نیماری بەرشەلۆنە زۆر باشتر بوو لە نیماری پاریس سانجێرمان چونكە لە باڵی چەپ یاری دەكرد و دەچووە قوڵاییەوە، بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ پاریس سانجێرمان شێوازەكە گۆڕاوەو لەگەڵ تۆخێل پاریس شێوازی 4-4-2 پەیڕەو دەكات ونیمار زیاتر لە ناوەند دەبینرێت ، بۆیە ئەو ئەستێرەیە لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاستی زۆر باشتربوو.
لە كۆتایشدا تیتی دووپایكردووە كە نیمار یاریزانێكی زۆر گرنگە بۆ هەڵبژاردەكەیان .