پێشمهرگه سپۆرت -
سامیۆل ئیتۆی كامیرۆنی و هێرشبەری پێشووی یانەكانی بەرشەلۆنە و ئینتەرمیلان هۆكاری ڕۆشتنی لە یانە كەتەلۆنییەكە ئاشكرا دەكات لە ساڵی 2009 .
لە ماوەی ڕابردوو و بە بەردەوامی سەرچاوەكان هۆكاری ڕۆشتنی ئیتۆیان بۆ ناكۆكی ئەو یاریزانە لەگەڵ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئەو كاتەی یانە كەتەلۆنیەكە گەڕاندۆتەوە .
لە میانەی لێدوانێكیدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئیتۆ لە بارەی هۆكاری ڕۆشتنی لە بەرشەلۆنە وتی: دەمتوانی لەو كاتەدا لە بەرشەلۆنە نەڕۆم و توانام هەبوو چەند وەرزێكی تریش یاری بكەم بۆ ئەو یانەیە .
ئیتۆ دەڵێت : هۆكاری سەرەكی بۆ جێهێشتنی یانەكە ئەوەبوو كە ویستم جێگە بۆ یاریزانە لاوەكانی یانەكە چۆڵ بكەم ، چونكە ئەو كاتە كۆمەڵێك تازەپێگەیشتووی ئاستی بەرزی تێدا بوو .
جێگەی ئاماژەیە وەرزی 2010 ئیتۆ ڕویكردە ئینتەرمیلان و نازناوی سیانی بەدەستهێنا لە ژێر سەرپەرشتی مۆرینهۆدا.