ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه دره‌نگ كه‌وتن له نوستن بۆ ماوه‌ی 30 خولهك له كاتی نوستن مه‌ترسی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
زاناكان له زانكۆی نۆتردام له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داتای كۆمه‌ڵێك به‌شداربووی توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر كاتی نوستن بڵاوكردۆته‌وه و تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه دره‌نگ نوستن كار له تێكڕای دڵ ده‌كات و ده‌بێته هۆی خێرابوونی لێدانه‌كانی دڵ هه‌تا ڕۆژی دواتر.
به مانایه‌كی دیكه ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك له‌سه‌ر كاتێك بۆ نوستنی له شه‌واندا ڕاهاتبێت و هه‌ندێكجار 30 خولهك دره‌نگتر بخه‌وێت ئه‌وه ئه‌م هه‌ڵه‌یه كار له دڵی ده‌كات و ده‌بێته هۆی ناڕێك بوونی لێدانه‌كانی دڵ.