وێنە.. مێسی‌ لە ئینستاگرام بەیاننامەیەكی‌ فەرمی‌ بڵاوكردەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

لیۆنێل مێسی‌ ئەرجەنتینی‌ وئەستێرەی‌ یانەی‌ بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەكی‌ فەرمیدا هەڵوێستی‌ یاریزانەكانی‌ تیپەكەی‌ ئاشكرا كرد لە بارەی‌ كەمكردنەوەی‌ موچەكانیان بەهۆی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوە .

لە ماوەی‌ ڕابردوودا یانەی‌ بەرشەلۆنە بڕیاریدا كە موچەی‌ یاریزانەكانی‌ یانەكەی‌ بە ڕێژەی‌ لەسەدا 70 كەمبكاتەوە ئەمەش بەهۆی‌ ئەو زیان وزەرەرانەی‌ كە بەهۆی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوە ڕووبەڕووی‌ تەواوی‌ یانەكانی‌ جیهان بۆتەوە .

لە پەڕەی‌ فەرمی‌ خۆی‌ لە تۆڕی‌ كۆمەڵایەتی‌ ئینستاگرام مێسی‌ ئەستێرە وكاپتنی‌ یانەی‌ بەرشلۆنە بەیاننامەیەكی‌ فەرمی‌ لە بارەی‌ هەڵوێستی‌ یاریزانەكانەوە ئاشكرا كردوو  ولە بەیاننامەكەدا دەڵێت یاریزانەكانی‌ یانەكە  ڕەزامەندیان نیشانداوە كە لە سەدا 70ی‌ موچەكانیان لێ ببڕێت و ئامادەن هاوكاری‌ یانەكەیان بكەن .

ئەم بەیاننامەیەی‌ مێسی‌ لە كاتێكدایە كە سەرەتا یاریزانەكان ڕازی‌ نەبوون موچەكانیان كەمبكرێتەوە .


PM:04:02:30/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 1828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌