پێشمهرگه سپۆرت -
مارسیلۆی بەڕازیلی وبەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدرید باشترین پێكهاتەی خۆی لە مێژوودا دیاری دەكات و پشكی شێرێش بەر یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەدات .
مارسیلۆ باشترین پێكهاتەی مێژووی خۆی بۆ تۆپی پێ دیاری كرد وپشكی شێر بەر هاوڕێكانی كەوتووە لە هەڵبژاردەی بەڕازیل بە جۆرێك شەش یاریزانی ئەو هەڵبژاردەی لە خۆگرتووە .
مارسیلۆ بۆ گۆڵچی جۆلیۆ سیزاری هاونیشتیمانی دیاریكردوە،لە هێڵی بەرگریشدا هەریەك لە رۆبیرتۆ كارلۆس و سیرجیۆ رامۆس و تیاگۆ سیلڤا و دانی ئەلڤێس دەبینرێن.
مارسبلۆ لە هێلی ناوەند هەریەك لە زیدان و مۆدریچ و كاسمیرۆ و مەسعود ئۆزیڵی دیاری كردووە .
لە هێڵی پێشەوەش مارسیلۆ ، نیمار وكریستیانۆ رۆناڵدۆی دیاری كردووە .