‌ڕۆژنامەی‌ لاگازێتا: لاوتارۆ مارتینێز بڕیاری‌ لەسەر داهاتووی‌ خۆی‌ داوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ڕۆژنامەی‌ لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی‌ ئیتاڵی‌ جەختدەكاتەوە كە لاوتارۆ مارتینێزی‌ ئەرجەنتینی‌ و هێرشبەری‌ یانەی‌ ئینتەرمیلان بڕیاری‌ لەسەر داهاتووی‌ خۆی‌ داوە  و لەگەڵ ئینتەرمیلان بەردەوام دەبێت .

ماوەیەكی‌ زۆر یانەی‌ بەرشەلۆنە هەوڵەكان خستۆتە گەڕ لە پێناو گواستنەوەی‌ لاوتارۆ مارتینێز بۆ ڕیزەكانی‌ و جگە لە یانە كەتەلۆنییەكە یانەی‌ ڕیاڵ مەدریدیش ئارەزووی‌ گواستنەوەی‌ دەكات.

ڕۆژنامەی‌ لاگازێتا دیلۆ سپۆرت لە نوێترین هەواڵیدا ئاماژەی‌ بەوە كردووە كە لاوتارۆ خۆشحاڵە لەگەڵ ئینتەرمیلاندا ومتمانەی‌ بە پڕۆژە نوێیەكەی‌ یانە ئیتاڵییەكە هەیە بۆیە لە گواستنەوەكانی‌ ئەم هاوینەدا یانەكەی‌ جێناهێڵێت .

لاوتارۆ لە وەرزی‌ ئەمساڵ 16 گۆڵی‌ تۆماركردووە و چوار گۆڵیشی‌ بۆ هاوڕێكانی‌ دروست كردووە .


PM:03:45:30/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 1844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌