پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی لیڤەرپوڵ ئارەزووی بەدەستهێنانی تواناكانی عوسمان دیمبیلی فەڕەنسی وئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دەكات و ئامادەیە لە پێناویدا گرێبەستێكی گەورە بداتە یانە كەتەلۆنییەكە .
لەو بارەیەوە رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لە هەواڵێكیدا ئاماژەی بەوەكردووە كە لەسەرخواستی كلوپی ڕاهێنەری یانەكە بەرپرسانی لیڤەرپوڵ لە گواستنەوەكانی هاوینەدا هەوڵی گواستنەوەی عوسمان دیمبیلی دەدەن .
سپۆرت دەشڵێت یانەی لیڤەرپوڵ ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ بدەن یانەی بەرشەلۆنە .
دیمبیلی لە هاوینی 2017 لە یانەی بروسیادۆتمۆندەوە ڕویكردە یانەی بەرشەلۆنە بەڵام بەهۆی زۆری پێكانەكانیەوە نەیتوانیوە خزمەتی زۆر بە یانەكەی بكات .