پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له باره‌ی داهاتووی ئه‌شره‌ف حه‌كیمی مه‌غریی وبه‌رگریكاری یانه‌كه‌وه وه‌ڵامی یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی ده‌داته‌وه .
ئه‌شره‌ف حه‌كیمی له ئێستادا به خواستن له یانه‌ی بروسیادۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی یاری ده‌كات و كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه ئه‌ڵمانییه‌كه كۆتایی دێت .
ڕۆژنامه‌ی میره‌ری ئینگلیزی هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی چێڵسی داوای له ڕیاڵ مه‌درید كردووه بارودۆخی حه‌كیمی یه‌كلایی بكاته‌وه تا ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فه‌رمیان پێشكه‌ش بكه‌ن له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا .
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت به‌رپرسانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به یانه‌ی چێڵسیان ڕاگه‌یاندووه كه هیچ بڕیارێكیان سه‌باره‌ت به ئه‌شره‌ف حه‌كیمی نه‌داوه تا كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵ.