پێشمهرگه سپۆرت -
مانیۆل نۆیەری ئەڵمانی و گۆڵچی یانەی یانەی بایرن میونخ رەتیدەكاتەوە یانەكەی جێبهێڵێت .
لە ماوەی رابردوودا یانەی چێڵسی گرنگیدانی بە گواستنەوەی مانیۆل نۆیەری گۆڵچی بایرن میونخ نیشاندا بوو.
پێگەی گۆڵی جیهانی ئاماژەی بەوە كردووە كە نۆیەر نایەوێت یانەی بایرن میونخ جێبهێڵێت ، هاوكات لە لایەكی ترەوە ئەو پێگەیە دەڵێت نۆیەر نایەوێت لە دەرەوەی ئەڵمانیا یاری بكات و بەمەش چێڵسی ڕەتكردۆتەوە.
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە لەماوەی رابردوو كارگێرشی یانە باڤارییەكە ڕەتیانكردەوە كە گرێبەستی ئەو گۆڵچیە نوێبكەنەوە .