پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی ئینتەرمینی ئیتاڵی لە ئەگەری چونی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەكەی هێرشبەرێكی چاوەڕواننەكراو دەكاتە جێگرەوەی .
لەو بارەیەوە رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەی ئینتەرمیلان دەیەوێت ئۆلیڤەر جیرۆدی فەڕەنسی وهێرشبەری یانەی چێڵسی بكاتە جێگرەوەی لاوتارۆ مارتینێز لە ئەگەری چونی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە بۆ یانەی بەرشەلۆنە .
رۆژنامەكە دەڵێت بژاردەی دووەم دۆڤان زاباتای هێرشبەری یانەی ئەتلەنتایە كە نرخەكەی بە 50 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت .
جێگەی ئاماژەیە لە ماوەی رابردوودا جیرۆد رەتیكردەوە گرێبەستەكەی لەگەڵ چێڵسی نێبكاتەوە .