پێشمهرگه سپۆرت -
ئیدن هازاردی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید دەڵێت پێكان وەرزی یەكەمی لەگەڵ یانە نوێیەكەم لێ تێكدام و هاوكات دڵتەنگیشە بە دواخستنی یارییەكانی یۆرۆ .
لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ یەكێك لە كەناڵەكانی وڵاتەكەی هازارد سەرەتا وتی: بە داخەوە پێكان وەرزی یەكەمی لێتێكدام لەگەڵ ریاڵ مەدرید ، بەڵام لەگەڵ ئەوشدا هەندێ خاڵی باشی تێدابوو .
هازارد دەشڵێت : ئەم وەرزە یارمەتی زۆری داوم كە لەگەڵ ئەو باروودۆخە رابێم كە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە هەیە .
هاوكات هازارد وتیشی : زیدان سەبارەت بە پێكانەكەی پەیوەندی پێوەكردووە .
لە كۆتایشدا ئەو ئەستێرەیە بەلجیكیە لەسەر دواخستنی یۆرۆ وتی هەست بە بێ هیوای دەكەم بەهۆی دواخستنی .