ته‌ندروستی -
گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده بۆ سورێنچك ئه‌نجامه‌كه‌ی سوتانه‌وه‌ی گه‌ده ده‌بێت،خواردنی 7 جۆر خۆراك هۆكاره بۆ سوتانه‌وه‌ی گه‌ده.
1-كافاین: ئه‌گه‌ر له‌كاتی خواردنه‌وه‌ی قاوه هه‌ست به سوتانه‌وه‌ی گه‌ده‌ت ده‌كه‌یت ئه‌وه هۆكاره‌كه‌ی كافاینه و باشتر وایه ئه‌و خواردنه‌وانه كه‌مبكه‌یته‌وه كه كافاین له پێكهاته‌یاندا هه‌یه.
2-شۆكۆلاته: شۆكۆلاته كار له ماسولكه‌كانی سورێنچك ده‌كات و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ستكردن به سووتانه‌وه‌ی گه‌ده.
3-مزره‌مه‌نیه‌كان: خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی مزره‌مه‌نیه‌كان یان میوه مزره‌كان ده‌ردانی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده زیاتر ده‌كه‌ن و خواردنه‌وه گازیه‌كانیش بڕێكی زۆر له ترشی ستریكی تیادایه كه زیان به گه‌ده ده‌گه‌یه‌نن.
4-خواردنه چه‌وره‌كان: زۆر خواردنی خۆراكه چه‌وره‌كان هه‌ستكردن به سووتانه‌وه‌ی گه‌ده زیاد ده‌كات.
5-ته‌ماته و ئه‌و ژه‌مانه‌ی ته‌ماته و بیبه‌ر و سۆس بۆ ئاماده‌كردنی به‌كارده‌هێنرێت.
6-كحول: خواردنه‌وه‌ی مه‌ی هۆكاره بۆ زیادبوونی ده‌ردانی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده.
7- ئه‌و خۆراكانه‌ی بڕێكی زۆر له به‌هارات بۆ دروستكردنی به‌كارده‌هێنرێت.