پێشمه‌رگه سپۆرت - زاگرۆس نانه‌كه‌لی
خۆسیه ماریا كاندیلا و تۆماس دیاز ڤاڵدێس دوو میدیاكاری وه‌رزشی ئیسپانی به كۆڕۆنا ماڵئاوایاییان كرد،ئه‌مه‌ش پێشه‌كی هه‌واڵه‌كه‌یه كه‌زۆر به‌هێمنی باس له‌م دوو رۆژنامه‌نووسه وه‌رزشیه دیاره ده‌كات و ده‌ڵێ :به‌زه‌یی به‌هیچ كه‌سێك نیه،وه‌ك ره‌شه‌بای بێ ده‌نگ،تێده‌په‌ڕی و گیانه‌كان وێران ده‌كات،مرۆڤه‌كان ده‌مرن و به‌بێ خانه‌واده‌كانیان ماڵئاوایی ده‌كه‌ن،وا له‌خانه‌واده‌كان ده‌كات به‌بێ رێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنیان بۆ خۆشه‌وویستانیان بكه‌ن،لێره شتێك هه‌یه له‌وه ترسناكتربێت بۆ مرۆڤه‌كان؟
خۆسیه ماریا كاندێلا ته‌مه‌نی 60 ساڵ بوو،به‌هۆی كۆڕۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌مایه‌وه،كوڕه ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌ی په‌یوه‌ندی پێكرد جارێك بێ ده‌نگ بوو ،دووجار په‌یوه‌ندی كرد وڵامی نه‌بوو،ئه‌و ماڵئاوایی له ژیان كردبوو.
تۆماس دیاز ڤاڵدێس به‌رێوه‌به‌ری نووسینی (مۆتۆریپۆینت نێتۆركس ) و په‌یامنێرێكی به‌ناوبانگی (ئاس) ئیسپانی بوو بۆ ماوه‌ی (30) ساڵ،ته‌مه‌نی 78ساڵ بوو،تۆماس روماڵی مۆندیاله‌كانی نۆهه‌دی كردووه،هه‌روه‌ها خاوه‌ن گۆڤاری (تۆب مۆتۆڕ) بووه،له‌گه‌ڵ خۆسیه به‌ره‌به‌یانی 21/3/2020 به ڤایرۆسی كۆڕۆرنا ماڵئاواییان كرد.
سه‌رچاوه:
AIPS