بەرشەلۆنە هەڵوێستی‌ كۆتایی لەسەر چارەنوسی‌ عوسمان دیمبیلی‌ دەخاتە ڕوو


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی‌ بەرشەلۆنەی‌ ئیسپانی‌ دوا هەڵوێستی‌ لەسەر داهاتووی‌ عوسمان دیمبیلی‌ فەڕەنسی‌ وئەستێرەی‌ هێڵی‌ پێشەوەی‌ یانەكەی‌ دەخاتە ڕوو.

عوسمان دیمبیلی‌ لە سەرەتای‌ مانگی‌ دووەوە بەهۆی‌ پێكانەوە لە یاریگاكان دابڕاوەو پاش ئەوەی‌ نەشتەرگەری‌ بۆ ئەنجامدرا شەش مانگ دووردەكەوێتەوە .

رۆژنامەی‌ سپۆرتی‌ كەتەلۆنی‌ و نزیكی‌ یانەی‌ بەرشەلۆنە ئاماژەی‌ بەوەكردووە كە بەرپرسانی‌ یانە كەتەلۆنییەكە نایانەوێت لە گواستنەوەكانی‌ ئەم هاوینەدا دەستبەرداری‌ تواناكانی‌ دیمبیلی‌ ببن .

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە كیكی سیتینی‌ راهێنەری‌ یانەكە پێی وایە هێشتا دیمبیلی‌ دەتوانێت خزمەت بە یانەكە بكات .



PM:03:33:23/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 2494 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌