میدیاكاری وه‌رزشی كوردی له كوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆڕنایه
د.پ.هۆشیار: خۆم وماڵ ومنداڵم كه‌ره‌نتینه كردووه.
م.یوسف كه‌ماڵ: میدیاكاری وه‌رزشی ده‌بێت پێشه‌نگ بێت له پابه‌ندبوون.
ئیحسان حه‌سه‌ن : به‌لێ گیانێ وه‌رزشڤانێ مه گرنگترینه.
هه‌وراز كاوه: بۆ ڤاكسین من وه‌ك خۆم بۆ ئه‌مه ئاماده‌م و له پێشه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌م ده‌بم.
ڕه‌سوڵ بارامی: دڵنیاشتان ده‌كه‌مه‌وه له‌ماوه‌یه‌كی نزیك كۆتای به‌م ڤایرۆسه‌دێت ئینشاڵڵا.
م.ئومێد پیرۆت: دڵته‌نگیم بۆ جیهان ده‌رده‌بڕم،كۆڕۆنا گورزێكی كوشنده‌ی له مرۆڤایه‌تیداوه.
پێشمه‌رگه سپۆرت -
زاگرۆس نانه‌كه‌لی....راپۆرت.
مرۆڤه‌كان هه‌موو شایسته‌ی رێز و گرنگیدانن،زۆرجاران گرنگیدان بۆ هه‌ندێك كه‌س له شوێنی خۆی نیه،یاخود زیاتر له‌پێوویست قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره ده‌كرێت،هه‌ندێكیش هێنده فه‌رامۆشكراون،له ناحه‌قی زیاتر به‌ولاوه هیچیترنیه،بۆیه گرنگه‌مرۆڤـ رێز له كه‌سایه‌تی و پیشه‌كه‌ی بگیرێت،له‌هه‌مان كاتدا كه‌سایه‌تی و ئه‌كتیڤ بوونی له پیشه‌كه‌ی پێناسه‌ی خۆیه‌تی و هه‌موو پیشه‌یه‌ك بۆ ژیان و گرنگیدان به مرۆڤایه‌تی بچووك و گه‌وره‌ی لانیه.
ڤایرۆسی كۆڕۆنا جیهانی ته‌نیوه،كوردستانی گه‌وره‌ی ئێمه‌ش وه‌كو هه‌ساره‌ی زه‌وی لێی بێبه‌ش نین،بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و خۆ پاراستن له‌م ڤایرۆسه جێ به‌جێكردنی رێنمایه‌كانی ته‌ندروستییه،هه‌ڵمه‌تێكی زه‌به‌لاح له‌جیهان به‌رێوده‌چێت بۆ هۆشیاری و خۆپاراستن،هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشكاران و كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كان پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته،سه‌ربازی وون و گرنگی نه‌دان به میدیاكارانی وه‌رزشی جیهان خۆی له‌خۆیدا نا دادپه‌روه‌ری تیایه،منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م رۆڵی میسی و رۆناڵدۆ كاریگه‌ر تره له میدیاكارێكی وه‌رزشی،به‌ڵام هه‌ر ئه‌و میدیاكاره وه‌رزشیه‌یه چه‌ندین هاوشێوه‌ی ئه‌م دوو ئه‌ستێره به جیهان ناساندوه،نموونه‌ی میدیاكاری وه‌رزشی ژاپۆنی (هیرۆشی كاگاوا) كه له‌دوای كاره‌ساتی (هیرۆشیما وناكازاكی) ئه‌م میدیاكاره وه‌رزشییه له‌سه‌ر دار وبه‌رد خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی فێری خوێندن ده‌كرد بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌بۆ ژیان،هه‌روه‌ها ئه‌م مرۆڤه‌له مۆندیالی 1974 ئه‌ڵمانیا تا مۆندیالی به‌ڕازیلی 2014 ده‌یه‌مین مۆندیالی روماڵكردووه،له ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا وله ساڵی 2015 فیفا به فه‌ڕمی خه‌ڵاتی باشترین میدیاكاری وه‌رزشی پێشكه‌ش كرد،له‌لێدوانێكیدا وتی: من بۆ ئه‌م بۆنه نه‌ده‌هاتم هاوڕێكانم وتیان پێوویسته بچیت وخه‌ڵاته وه‌ربگریت!.
ئایا ئه‌مڕۆ پێوویست ناكا (هیرۆشی كاگاوا) و میدیاكارانی وه‌رزشی تری جیهان ببنه كه‌سایه‌تی كاریگه‌ر بۆ نه‌هێشتنی كۆڕۆنا و یاخود كاره‌ساتی سروشتی و مرۆیی؟،بۆنابێت ئه‌مڕۆ میدیاكارانی وه‌رزشی كوردستان جه‌خت له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بكه‌ن،بۆ ئه‌وه‌ی به ریكلام و كه‌سایه‌تی خۆیان بتوانن دڵی خه‌ڵك هێمن وخۆش بكه‌ن بۆ نه‌مانی ئه‌م ڤایرۆسه،ناكرێت میدیاكارانی وه‌رزشی له ئێستاوه ببن به پردی خۆشگوزه‌رانی و په‌یوه‌ندی كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگا،نابێت میدیاكارانی وه‌رزشی كوردستان ببن به خاوه‌ن پێگه و متمانه وكه‌سایه‌تی خۆیان،بۆچی نابێت میدیاكارانی وه‌رزشی ببن به ژماره و متمانه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی،نابێت میدیاكارانی وه‌رزشی كوردی هه‌وڵ وته‌قه‌لای خێرا بده‌ن بۆ دروستكردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كوردی له‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی ئێستای ڤایرۆسی كۆڕۆنا،ده‌بێت بۆ به‌یانی میدیاكارانی وه‌رزشی جێگه وپێگه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان دیاری بكه‌ن پێداگرن له‌سه‌ر دووباره گه‌ڕانه‌وه و گرنگیدان به ناسنامه و پیشه‌كه‌یان،میدیاكاری وه‌رزشی تاكه‌ی چاو‌دێر وچاوه‌ڕوان بێت،بۆچی میدیاكاری وه‌رزشی نه‌بێته هاوكێشه و سه‌نگ و بارستایی خۆی دیار بكرێت،تاكه‌ی میدیاكاری وه‌رزشی وه‌كو ته‌ماشاكار وبینه‌ر بێت،بۆچی میدیاكاری وه‌رزشی له‌تێكڕایی پێشهاته‌كانی دونیا جێ په‌نجه و مه‌قامی خۆی نه‌بێت،قه‌ت نامانه‌وێت میدیاكاری وه‌رزشی له‌سه‌رووی هه‌موان بێت،به‌ڵام ناكرێت له ژێری ژێره‌وه بێت،بۆچی میدیاكاری ژاپۆنی (هیرۆشی كاگاو) نه‌خشه‌ی وڵاته‌كه‌ی گۆڕی و زیندووی كرده‌وه،ئه‌و به ته‌مه‌نی 90 ساڵی گۆمه‌كه‌ی شله‌قاند،ئێمه‌ش هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین وابین،كه‌واته له‌ئێستای جیهان كه‌رووبه‌ڕووی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوونه‌ته‌وه ده‌كرێت له‌م خاڵه میدیاكارانی وه‌رزشی ده‌ست پێ بكه‌ن،میدیاكارانی وه‌رزشی چ رۆڵێكیان هه‌یه له ئێستادا بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا،له‌م راپۆرته‌م چه‌ند میدیاكاری وه‌رزشیم دواندووه وئه‌وان به‌م شێوه باس له گرنگی میدیاكاری وه‌رزشی ده‌كه‌ن له سه‌رده‌می كۆڕنا.
د.پ.هۆشیار: خۆم وماڵ ومنداڵم كه‌ره‌نتینه كردووه.
پرۆفسیۆری یاریده‌ده‌ر و وه‌رزشوان ومیدیاكاری دێرین دكتۆر هوشیار عه‌بدولره‌جمان وتی: له یه‌كه‌م سات وهه‌وڵم داوه كه‌په‌یڕه‌وی رێنمایی و ئامۆژگارییه‌كانی ته‌ندروستی جیهانی بكه م و خال به‌خاڵ جێبه‌جَی بكه‌م چونكه جێ به‌جێكردنی ئه‌م رێنماییانه خۆمان وڵاتمان له‌م ڤایرۆسه كوشنده‌یه ده‌پاریزێ،من خۆم و ماڵ و مناڵم له‌ماڵه‌وه كه‌رنتینه كردووه وهاتوچۆ سه‌ردانم نه هیشتووه،له‌سۆشیال میدیاش هۆشیاركردنه‌وه رێنمایه‌كانم بڵاكردۆته‌وه بۆ ته‌ندروستی گشتی،ئومێد ده‌كه‌م كورد هه‌موو به‌یه‌كه‌وه رێنمایه‌كان جێ به‌جێبكه‌ن،بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
م.یوسف كه‌ماڵ: میدیاكاری وه‌رزشی ده‌بێت پێشه‌نگ بێت له پابه‌ندبوون.
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی مامۆستا و رۆژنامه‌نووسی دیار چه‌ند بوارێك مامۆستا یوسف كه‌مال وتی: گه‌وره نووسه‌ری بواری ئاین وكۆمه‌ڵایه‌تی عه‌لی ئه‌لوه‌ردی پێی وایه باشترین خۆپاراستن له نه‌خۆشی تاعون وڤایرۆس مانه‌وه‌یه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆت،میدیاكاری وه‌رزشی وه‌ك تاكێكی كۆمه‌ڵ ده‌بێت پیشه‌نگ بێت له‌پابه‌ند بوون به رێنماكاره‌كان و ئه‌و قۆناغه‌ش تۆمار بكات،سستی چالاكیه وه‌رزشیه‌كان به مانای وه‌ستانی نییه،به‌ڵكو گواستنه‌وه‌یه بۆ قۆناغێكی گورجتر، ده‌بێت چركه‌كانی هه‌واڵی وه‌رزشكاران دیكۆمێنت بكات له ژیر ناوی وه‌رزش له زه‌مه‌نی كۆڕۆنا، دوور كه‌وتنه‌وه له قه‌ڵه‌بالغی ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كان كه دوایین چالاكی بۆته نوكته له خولی عێراق به‌بێ جه‌ماوه‌ر به‌رێوه چوو،به‌ڵام جه‌ماوه‌ر باڵه‌خانه‌كانی بڵندیان كرده په‌یژه بۆ بینیی یارییه‌كان !جگه له هه‌ڵویستی هه‌ندیك یایریزانان وه‌ك یونس مه‌حمود كه به 100 ملیون دینار به‌خشین بۆ پاڵپشتی ته‌ندورستی و به‌ره‌نگاربونه‌وه له كۆرۆنا،بۆیه ده‌ركێت له مانه‌وه دیكۆمێنتی وه‌رزش و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و فایرۆسه‌ی كه له قه‌باره یه‌ك میلی مایكرۆنه واته به‌شیك له ملیۆنی میلیمه‌تر،به‌ڵام له‌ترس دایناسۆڕه.
م.زانا قادر: میدیاكاری وه‌رزشی ده‌بێـت رۆڵی كاریگه‌ر و شایسته‌و مێژویی خۆیان ببینن .
زانا قادر مامۆستا وه‌رزش ومیدیاكاری وه‌رزشی وتی:له ئێستاداجیهان ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگێكی ته‌ندروستی بێوێنه بۆته‌وه ئه‌م حاڵه‌ته ده‌خوازێك وڵامێك و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی جیهانی و به‌كۆمه‌ڵی بۆ بدرێته‌وه، له‌ناویاندا ڕاگه‌یاندنكارانی وه‌رزشی پشكی گه‌وره‌یان به‌رده‌كه‌وێت به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی زۆرترین چین و توێژی دونیا له بازنه‌ی وه‌رزشدا خۆیان ده‌بیننه‌وه، بێگومان ته‌واوی ده‌زگا گه‌وره‌كانی وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی و نیشتمانی بڕیاری گرنگ و چاره‌نوسسازیان داوه له‌و بواره،ده‌مێنێته سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌كان و به‌تایبه‌ت ڕاگه‌یاندنكارانی وه‌رزش كه ڕۆڵی كاریگه‌ر و شایسته‌و مێژویی خۆیان ببینن له پارێزگاریكردن له ژیان و ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان، كه ئه‌م په‌یامه ئامانجه سه‌ره‌كی و پیرۆزه‌كه‌ی وه‌رزشه، ده‌بێت ڕاگه‌یاندنكاران به هه‌ڵوێست و كردار و نوسین و وته‌كانیان و ڕاپۆرت و چاوپێكه‌وتنه‌كانیان هۆكاری پاراستنی گیان و ته‌ندروستی خه‌ڵك بن به‌گشتی و یاریزان و پاڵه‌وانه‌كانمان بن به‌تایبه‌تی ، پێویسته له هه‌موان زیاتر پابه‌ند بن به ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و هانی چینی وه‌رزشكاران و وه‌رزشدۆستان بده‌ن بۆ پابه‌ند بون، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش تێده‌په‌ڕێت و پاڵه‌وانێتیه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و پاڵه‌وانه‌كان و هانده‌ران دێنه‌وه یاریگاكان و ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه پشت به‌خوا، ئه‌و كات هه‌ست ده‌كه‌ین چه‌ند كارێكی گه‌وره‌مان ئه‌نجامداوه ئه‌گه‌ر توانیبێتمان پارێزگاری له ژیانی یاریزانێك پاڵه‌وانێك هانده‌رێك بكه‌ین.
سه‌نگه‌ر زرا: میدیاكاری وه‌رزشی ده‌بێت ئومێد به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشین.
سه‌نگه‌ر زرار میدیاكاری وه‌رزشی وتی: ئێمه‌ش وه‌ك توێژێكی كارا، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ماڵه‌كه‌ماندا ده‌مینینه‌وه و خۆمان كه‌ره‌نتینه كردووه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاریگه‌ریی و مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی و هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان، وامان لێ ده‌كات به‌شداربین له‌هه‌ڵمه‌ته نیشتمانییه‌كان و پابه‌ندی رێنماییه‌كان بین، ئه‌مه‌ش له‌پێناو سه‌لامه‌تی هه‌موو لایه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان پارێزراوبن، هه‌مووان ساغ و ته‌ندروست باش بن،بۆیه پێویسته به‌رپرسانه و دڵسۆزانه و خه‌مخۆرانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین، تا ئومێد به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشین.
ئیحسان حه‌سه‌ن : به‌لێ گیانێ وه‌رزشڤانێ مه گرنگترینه.
میدیاكاری وه‌رزشی شاری دهۆك سه‌یدا ئیحسان حه‌سه‌ن بۆبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا وتی:ئه‌ز دبینم ته‌خا وه‌رزشێ به‌ری هه‌موو ته‌خێن دی یێن جڤاكی پێدڤییه لدویف رێنمایێن وه‌زاره‌تا ته‌ندوروستی بچن ژ عرفێ وه‌رزشێ ژی ێه‌وه سلامه‌تییا وه‌رزشڤانی ل پێشییا هه‌ر ده‌ستكه‌فه‌كی دهێت ژبه‌ر هندێ ژبلی هندێ كو دڤێت ده‌ستپێشخه‌ر ن بۆ بجهێینانا رێنمایان بزاڤێ بكه‌ت ێاموژگاریان بده‌ت ل ما‌لا خوه دیسان ل دوورووبه‌رێن خوه جونكو ئه‌و ژ هه‌موویان پتر دزانیت مێشكێ ساخله‌م د له‌شێ ساخله‌م دایه له‌وما ئه‌م دگه ل بریارا حكوومه‌تێ نه لدۆر ڤێ مه‌ترسیێ ئه‌ز دبێژم ێه‌و ڤایروسا ه‌ژماره‌كا خولێن مه زنێن جیهانێ راوه‌ستاندین و ه‌ژماره‌كا یاریكه‌ر گرتین ب تایبه‌ت د خولا ئیتالیا دا تێرا هندێ هه یه ێه‌م خولێن نافخویی و چالاكیێن وه‌رزشی ل هه‌رێما كوردستانێ ب راوه‌ستنین راسته ره‌نگه زه‌ره‌ر ب ێابوورێ لاوازێ یانه‌یێن مه بكه‌ڤیت به‌لێ گیانێ وه‌رزشڤانێ مه گرنگترینه.
نه‌جیبه كه‌ریم :ئارامگرتن و مانه‌وه له‌ماڵه‌كانمان و ره‌چاوكردنی رێنمایه‌كان باشترین خۆپارستنه.
نه‌جیبه كه‌ریم ماۆستا وخانمه‌میدیاكاری وه‌رزشی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا وتی: پێم وایه ئارامگرتن و مانه‌وه له‌ماڵه‌كانمان و ره‌چاوكردنی رێنمایه‌كان و پاك وخاوێنی و هزر و رۆشنبیری تاكی كۆمه‌ڵگا باشترین به‌ره‌نگاربوونه‌وه و خۆپارستنه له‌م ڤایرۆسه ناوه‌خته،من وه‌كو میدیاكارێكی وه‌رزشی ئومێد ده‌كه‌م جگه‌له‌وه‌ی خۆمان بپارێزین،ده‌بێت چاوساغ ورێنیشانده‌ری كۆمه‌ڵگای خۆمان بین،چونكه له ئه‌مڕۆی جیهانگیریدا میدیاكاری وه‌رزشی ژماره‌یه‌كی قوڕسه له هاوشێشه‌كان، ونابێت رۆڵی میدیاكارانی وه‌رزشی به لاواز و بێ بایه‌خ سه‌یر بكرێت وپشتگوێ بخرێت،تكا و داوا له‌هاوپیشه‌كانم ده‌كه‌م خۆیان وخانه‌واده و گه‌ڕه‌ك وشار و وڵات وهاونیشتمانیان رێنمای بكه‌ن بۆ خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه،تا پسپۆڕانی بواری پزیشكی ئه‌م ڤایرۆسه بنبڕ وله‌ناو ده‌به‌ن.
سۆران عوسمان: مه‌ترسی ئه‌م ڤایرۆسه هه‌موومان پێوه‌ی ده‌ناڵێنین.
مامۆستا سۆران عوسمانی میدیاكاری وه‌رزشی له‌شاری ماسترێخت له هۆله‌ندا وتی:مه‌ترسی ئه‌م بارودۆخه ناسكه‌ی كه هه‌موومان پێوه‌ی ده‌ناڵین له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنا و زیاد بوونی تووشبووانی به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو..وه بڵاوبوونه‌وه‌شی له نێوان چینی وه‌رزشوانان به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش،كه له مانه‌ش به بێ گومان چینی رۆژنامه نوسانی وه‌رزشییه، ئه‌ویش به تێكه‌ڵاو بونیان به یاریزانان،به‌راستی خۆ پاراستنیان له م ڤایرۆسه وه تێكه‌ڵاو نه‌بونیان به یاریزان و هانده‌ران زۆر پێویسته بۆیان ،چونكه كار‌و پیشه‌یان زۆر ترسناك تره له چین و توێژه‌كانی تر ئه‌ویش به هۆی بوونیان به به‌رده‌وامی له نێو خه‌ڵكیدا .
سامان بریفكانی: ئه‌م ڤایرۆسه پێی نییه‌تا بۆ لات بێت، ئێمه خۆمان به‌ره‌و پیلییه‌وه ده‌چین.
میدیاكاری وه‌رزشی سامان بریفكانی وتی: ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌ر راگه‌یاندنكارێكی وه‌رزشی هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه به تایبه‌تی چینی وه‌رزشكار و وه‌رزشدۆست له شه‌ڕكردن له به‌رانبه‌ر ڤایرۆسی كوشنده‌ی كۆڕۆنا،كه ماوه‌یه‌كه به شێوه‌یه‌كی ترسناك بڵاو بۆته‌وه و هه‌ڕه‌شه له ژیان و ئاینده‌ی مرۆڤ ده‌كات، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر راگه‌یاندنكار ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی پێویست.. لێره‌دا داوا ده‌كه‌م رۆڵی راگه‌یاندنی وه‌رزشی كارا بێ له پیناو بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و رێگه‌گرتن له زانیارییه نادروسته‌كان و زانیارییه تۆقێنه‌ره‌كان، هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی بكه‌ن پابه‌ندی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ بن.. پێویسته هه‌موو لایه‌كیش بزانن ڤایرۆسه كوشنده‌كه پێی نییه، تا بۆ لات بێت، ئێمه خۆمان به‌ره‌و پیلییه‌وه ده‌چین. بۆیه ئه‌گه‌ر له ماڵه‌كانمان دابنیشین، ته‌ندروست ده‌بین.
م.عه‌بدولره‌حمان شوان :مانه‌وه له‌ماڵه‌وه ونه‌چونه ده‌ره‌وه باشترین خۆپاراستنه له‌م ڤایرۆسه
میدیاكاری وه‌رزشی شاری قه‌ڵادزێ مامۆستاعه‌بدولره‌حمان شوان وتی: كۆڕۆنا وه‌ك ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار و كوشنده له‌ئه‌مڕۆدا هه‌ڕه‌شه له‌گشت مرۆڤایه‌تی ده‌كات ، هه‌ربۆیه بۆ ڕێگری له‌كاره‌ساتی گه‌وره پێویسته له‌سه‌ر هه‌مووان كه‌هه‌وڵی ڕێگری له‌و په‌تایه بده‌ن،له‌هه‌رێمی كوردستانیشدا كه‌به‌داخه‌وه له‌ئێستادا مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی كۆڕۆنا بوونی هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌وڵاتانی دراوسێ، به‌ڵام ده‌كرێت به‌هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ك بۆئه‌وه‌ی خۆمان و كوردستان له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه به‌دوور بگرین، ئه‌ویش ته‌نها و ته‌نها به‌ڕه‌چاوكرنی یاسا و ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و مانه‌وه له‌ماڵه‌وه و تێكه‌ڵاونه‌بوون و نه‌چوونمان بۆ شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان.
حسێن عه‌لی: گرنگه‌ئه‌و قسه وهه‌ڵوێسته‌ی ده‌ریده‌بڕی،سه‌ره‌تا خۆت جێبه‌جێی بكه‌ی.
حسێن عه‌لی میدیاكاری وه‌رزشی له شاری كه‌ركووك وتی:گرنگه‌ئه‌و قسه وهه‌ڵوێسته‌ی ده‌ریده‌بڕی،سه‌ره‌تا خۆت جێبه‌جێی بكه‌ی،به‌ڵێ میدیاكارانی وه‌رزشی شاری كه‌ركووك له‌یه‌كه‌م رۆژی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ رێنمای سه‌داسه‌دیان كردووه وجێگای رێزه و گرنگه ئێمه‌ش له‌لایه‌نی خۆمان هاوڵاتیان ئاگاداربكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوه‌ستین تا وڵات وشار وگه‌ڕه‌ك وماڵ سه‌لامه‌تبین.
د.هیوا قادر: مانه‌وه له‌ماڵه‌وه بكه‌نه رێگه و شێوازێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
سه‌ربازی وونی میدیای وه‌رزشی كوردی و دكتۆری ئێشكگر هیوا قادر وتی:میدیاكاری وه‌رزشی نوێنه‌ری چینێكی فراوانی كۆمه‌ڵگه ده‌كات ، پابه‌ندبوونی میدیاكاری وه‌رزشی به رێنماییه‌كان ، په‌یامێكه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی و چین و توێژه‌كانی تر ، تاكو ئه‌وانیش چاو له‌و میدیاكارانه بكه‌ن،مانه‌وه له‌ماڵه‌وه بكه‌نه رێگه و شێوازێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
هه‌وراز كاوه: بۆ ڤاكسین من وه‌ك خۆم بۆ ئه‌مه ئاماده‌م و له پێشه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌م ده‌بم.
هه‌وراز كاوه میدیاكاری وه‌رزشی شاری چه‌مچه‌ماڵ وتی:ئه‌ركی ئه‌خلاقی ئێمه‌یه له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه تایبه‌ت و گشتییه‌كانی خۆمان ته‌واوی ڕێكار و ڕێنمایه‌كانی حكومه‌ت بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا جێ به‌جێبكه‌ین و به به‌رده‌وامی خه‌ڵكی له‌و په‌تایه بێ‌دار بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها باشترین ده‌رفه‌ته له‌م پشووه زیاتر له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكارمان زۆر بابه‌تی له‌ده‌ستچوو قه‌ره‌بوو بكه‌ینه‌وه، جگه له‌مانه قۆناغی خۆبه‌خشی ده‌ست پێده‌كات ئێمه‌ی وه‌رزشكاران ڕه‌نگه له‌ڕووی جه‌سته‌وه چالاكتربین و پێویسته به‌بێ ترس خۆمان له تاقیكارییه‌كان به‌ین و به‌هانای هه‌موو لایه‌كه‌وه بچین و به‌بێ به‌رامبه‌ر ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان هه‌بێت ڤاكسینه‌كان له‌سه‌ر جه‌سته‌مان تاقیبكرێته‌وه، كه من وه‌ك خۆم بۆ ئه‌مه ئاماده‌م و له پێشه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌م ده‌بم.
دانه‌ر ئه‌سڵان: به‌وشه‌یه‌كیش مۆمێكی ڕۆشنفیكری بۆ خه‌ڵكی دابگیرسێنێت به ئامۆژگاری بێت جێگای رێزه.
میدیاكاری وه‌رزشی دانه‌ر ئه‌سڵان له سلێمانی وتی: بۆ هه‌ر كه‌سێك له‌م كاته‌دا به وشه‌یه‌كیش مۆمێكی ڕۆشنفیكری بۆ خه‌ڵكی دابگیرسێنێت به ئامۆژگاری بێت به نووسین و ڤیدیۆ چاتی به‌ر چاو ڕوونی بێت هه‌موو ئه‌مانه لای من جێگه‌ی ڕێز و ستاییشه، چونكه ئه‌م به‌لایه به هه‌موان ده‌توانین ڕووبه‌ڕووی ببینه‌وه و بیبه‌زێنین،من وه‌ك میدیاكارێكی وه‌رزشی له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه خه‌ریكی ئامۆژگاری و ڕێنمایی ئازیزانم به باشیشی ده‌زانم هاوڕێ و هاوپیشه‌كانم به هه‌مان شێوه به‌رده‌وامن ئه‌وه‌ی من دڵخۆش ده‌كات ئه‌وه‌یه ده‌بینم میدیاكارانی وه‌رزشی پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زۆر ده‌رناكه‌ون و ناچنه ده‌ره‌وه له ماڵیشه‌وه به‌رده‌وامن له كاری میدیایی خۆیان و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆشمان بووینه‌ته ده‌سته‌یه‌كی زیندووی نێو كۆمه‌ڵگا و قسه و ڕێنماییه‌كانمان بۆته هاوكارێكی باش بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی و ئاساییش و هاتوچۆ داوای ده‌كه‌ن له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بۆیه لێره‌وه سوپاس ته‌واوی هاوڕێ و هاوپیشه‌كانم ده‌كه‌م بۆ هه‌ر كارێكی باش له‌م كاته‌دا پێشكه‌شی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن جارێكی تریش سوپاس بۆ كاك زاگرۆس نانه‌كه‌لی بۆ ئه‌م كاره جوانه‌ی ده‌یكات له‌م كاته‌دا ئه‌مه گه‌واهیده‌ری ته‌واوی قسه‌كانی منه.
ڕه‌سوڵ بارامی: دڵنیاشتان ده‌كه‌مه‌وه له‌ماوه‌یه‌كی نزیك كۆتای به‌م ڤایرۆسه‌دێت ئینشاڵڵا.
كۆمێنتاری وه‌رزشی شاری كه‌لار ڕه‌سوڵ بارامی له گه‌رمیان وتی : به‌هۆی نه‌خوشی كۆرۆناوه تاكه چه‌كێنه‌ی كورد بتوانێ بۆ ئه‌و جه‌نگه روو به‌روی كۆرۆنا ببێنه‌وه ته‌نها خۆپاراسته له جیگا قه‌ره‌بالغیه‌كان ومانه‌وه له‌ماڵه‌كانمان.داواكارم له‌هه‌مو خه‌لكی كوردستان پاپه‌ندبن به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیه‌وه. دڵنیاشتان ده‌كه‌مه‌وه له‌ماوه‌یه‌كی نزیك كۆتای به‌م ڤایرۆسه‌دێت ئینشاڵڵا.
م.ئومێد پیرۆت: دڵته‌نگیم بۆ جیهان ده‌رده‌بڕم،كۆڕۆنا گورزێكی كوشنده‌ی له مرۆڤایه‌تیداوه.
مامۆستا و میدیاكاری وه‌رزشی شاری رانیه ئومێد محه‌مه‌د پیرۆت وتی: سه‌ره‌تا دڵته‌نگیم بۆ جیهان ده‌رده‌بڕم، كه په‌تای كۆڕۆنا گورزێكی كوشنده‌ی له مرۆڤایه‌تی و هه‌موو بواره‌كانی دا، بواری وه‌رزشیش بێبه‌ش نه‌بوو له‌م گورزه و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی خسته ناو دڵی ئاره‌زوومه‌ندانی، ڕاگرتنی هه‌موو خول و جۆره چالاكیه‌كی وه‌رزشی بۆ جیهان و مرۆڤایه‌تی، وه‌ستاندنی لایه‌كی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی مرۆڤایه‌تیه، چونكه وه‌رزش چاره‌سه‌ری به‌شێكی زۆری نه‌خۆشیه‌كانی مرۆڤه، هاوشان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ره بزیشكیه‌كان،داوام له‌وه‌رزشكاران و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌لێنێكی گه‌وره كه‌وتۆته نێو حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان، ئه‌م دۆخه له‌خۆیان نه‌كه‌ن به پێوه‌دانێكی كوشنده و بییان وه‌ستێنێ و سڕیان بكات، با له‌جموجۆڵ و چالاكیه‌كانیان هه‌م له‌نێو ماڵه‌كانیاندا، هه‌م كاتێك ده‌چنه ده‌ره‌وه، بۆ كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام دوور له قه‌ره‌باڵغی، نه‌وه‌ستن و دوركه‌وتنه‌وه‌یان له ناوه‌ندو هۆڵ و یانه وه‌رزشیه‌كاندا له جموجۆڵ نه‌یان وه‌ستێنێ و ڕێچكه‌ی جموجۆڵی وه‌رزشیان به‌جۆرێكی دی بگۆڕن و ئه‌م دۆخه كار له ووزه و خۆشه‌ویستییان نه‌كات كه بۆ بواره‌كه هه‌یانه،ناو ماڵه‌كانیشیان بكه‌ن به ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ به‌دواداچوونی زانیاریه وه‌رزشی و گشتیه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی زیاتر،ئه‌م ساتانه به‌قازانجی خۆیان به‌كۆتابهێنن،ئه‌م دۆخه‌ش تێپه‌ڕ ده‌بێت و مرۆڤایه‌تی رێچكه‌ی جارانی زیاتر وباشتر ده‌گرێته‌وه بۆ تێكۆشان و به‌ده‌ستهێنانی زانست و خۆشویستی.
دروست بوون و له‌دایكبوون و سه‌رهه‌َدان بوونه‌وه‌ره به گیان وبێ گیانه‌كان كۆتایی هه‌یه و كۆتایی دێت،گرنگه‌كۆتاییه‌كه‌به‌خۆشی بێت،راسته ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌شێك له مرۆڤایه‌تی له‌ناو برد و دڵته‌نگی كردین،به‌ڵام گرنگه‌بڕوامان به‌وه هه‌بێت له ئاینده‌یه‌كی نزیك ئه‌م خه‌وه ترسناك وتاڵه كۆتایی دێت و مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانی هه‌نگاو ده‌نێت وكۆڕناش ده‌بێته یادگاریه‌كی تاڵ به‌خوێنی شیرینی چه‌ند مرۆڤێك یاد ده‌كرێته‌وه.