پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی بەرشەلۆنە داهاتووی كیكی سیتینی راهێنەری یانەكەی یەكلایی دەكاتەوەو متمانەی پێدەبەخشێتەوە بۆ وەرزی داهاتوو .
لەوبارەیەوە رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی و نزیكی یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوە كردووە كە كە ئیدارەی یانە كەتەلۆنییەكە متمانەیەیان بە تواناكانی كیكی سیتین هەیە وپێیان وایە شایەنی ئەوەیە كە سەركردایەتی پڕۆژەی یانەی بەرشەلۆنە بكات لە داهاتوودا .
كیكی سیتین لە مانگی یەكی ئەمساڵ ولە گواستنەوەكانی زستانەدا لە جێگەی ئەرنستۆ ڤالڤێردی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە وەرگرت و لە ئێستاشدا یانەكە پێشەنگی ریزبەندی گرتووە .