چارەنوسی زیدان یەكلایی بووەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی ریاڵ مەدرید چارەنوسی زیدانی راهێنەری یانەكەیان یەكلایی دەكەنەوە و بۆ وەرزی داهاتوو ئەو راهێنەرە لە پۆستەكەی دەمێنێتەوە.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی ئاسی نزیكی یانەی شاهانە  لە هەواڵێكیدا ئاماژەی بە داهاتووی زیدان كردووە و دەڵێت كارگێڕی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە سەرۆكایەتی فلۆرێنتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەكە دواین بڕیاریان لە بارەی چارەنووسی زیدانەوە داوە و بۆ وەرزی داهاتوو دەیانەوێت ئەو ڕاهێنەرە فەرەنسییە لە پۆستەكەیدا بهێڵنەوە.

رۆژنامەكە ئەوەش ئاشكرا دەكات كە  بەرپرسانی یانەی شاهانە تەنانەت لە ئەگەری لە دەستدانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیشدا ئامادە نین دەستبەرداری زیدانی ڕاهێنەر ببن دەرفەتێكی دیكە بەو ڕاهێنەرە دەدەنەوە.



PM:04:15:21/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 4580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌