ته‌ندروستی -
له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن ئێسكه‌كانی مرۆڤ لاواز ده‌بێت، زۆر گرنگه پێش ئه‌وه‌ی بچیته ته‌مه‌نه‌وه كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی په‌یڕه‌و بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌ن كار له سه‌لامه‌تی ئێسكه‌كانت نه‌كات و له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ئازا بابان پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکان گرنگترین ئه‌و خاڵانه باس ده‌كات كه هه‌موان پێویستیان پێیه‌تی.
1- پەیڕەوکردنی خواردنی تەندروست کە بەشێکی باشی سەوزەو مێوە و شیر‌و بەرهەمەکانی تێدا بێت
2- پێویستە ئەوانەی نەخۆشی جومگەکان و ئەژنۆیان هەیە ئەو خواردنانە بخۆن کە بڕێکی باشی ڤیتامین D ,C ,k تێدابێت کە یارمەتی دروستکردنی کڕکڕاگە دەدات وە یارمەتی هەلمژینی کالیسیۆم لە ریخۆڵە دەدات بۆ نمونە پرتەقاڵ و كه‌له‌رم و سپێناع وتەماتە هتد.
3- وەرزش کردن یارمەتی دابەزینی کێشی لەش دەدات وە نەرمی (فلێکسەبلتی) ماسولکەکان زیاد دەکات.
4- کێشی لەشت دابەزێنە بۆ سەلامەتی ئەژنۆکانت، ئەژنۆکان سێ تا چوار قاتی کێشی لەش هەڵدەگرێت لە کاتی ڕۆیشتندا.
5- چا و قاوە وە خواردنە گازیەکان کەم بکەوە، کە هەڵمژینی کالیسوم لە ڕیخۆڵەکان کەمدەکاتەوە وە دەبێتە هۆی بێ هێزی ئێسک.
6- بۆ ئەو کەسانەی کێشەی ئەژنۆیان هەیە گەرم راگرتنی ئەژنۆ یارمەتی کەمبوونەوەی ئازاری ئەژنۆ دەدات.