پێشمهرگه سپۆرت -
پێگەی بەناوبانگی سكای سپۆرت نزیكترین بڕیاری یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا سەبارەت بە چارەنوسی خولی ئیسپانی ئاشكرا دەكات .
بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە خولی نایابی ئینگلیزیش وەكو تەواوی خولەكانی تری ئەوروپا وەستان .
پێگەی سكای سپۆرتی بەڕیتانی ئاماژە بەوە دەكات كە لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی یەكێتی یانەكانی ئینگلتەرا نزیكترین بڕیار ئەوە بوە كە تەواوی خولەكانی ئینگلتەرا تا پێش مانگی شەش تەواو بكرێت .
جێگەی ئاماژەیە لیڤەرپوڵ بە جیاوازییەكی زۆر پێشەنگی ریزبەندی گرتووە وتەنها شەش خاڵی تر دەیكاتە پاڵەوانی خولەكە .