لێكدانه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی -هه‌رێز جه‌مال
له ماوه‌ی رابردوو ره‌نگه زۆر وترابێت و زۆر قسه له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا كرابێت و كورد وته‌نی له بواره وه‌رزشیه زۆر چه‌له‌حانێ كرابێت له لایه‌نه جیاوازییه‌كانی و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه بۆ سه‌ر وه‌رزش به تایبه‌ت نه‌نگی نییه كه بگوترێت ئه‌مه یه‌كه‌م وه‌ستاندنه له مێژووی چالاكیه وه‌رزشیه‌كان بۆ ئه‌م نه‌وه نوێیه .
له ماوه‌ی رابردوو ده‌یان و سه‌دان كاری ته‌رفیهیمان بینی له‌سه‌ر وه‌رزش و جومگه‌كانی بۆ له بیربردنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وشه‌ی هه‌یه و ئه‌و جیله‌ی كه ئالوده‌ی وه‌رزشن چۆن كاته‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆرۆنا له یاد بكه‌ن .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌مانبینی و نه‌وتراو نه‌بیسترا، كاریگه‌ری ئه‌و ڤایرۆسه بێت له‌سه‌ر ده‌سهاتی ماددی جدی یانه‌كان، به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه كه هه‌ستام له‌سه‌ر قادرمه‌كه‌ی حه‌وشه‌ی ماڵه‌وه‌مان دانیشتم له یه‌كێك له‌و هه‌واڵانه‌ی كه خوێندمه‌وه ئه‌و هه‌واڵه بوو كه به‌رشه‌لۆنه خه‌ریكه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاڵای سپی هه‌ڵده‌كات و موفلیس بوونی خۆیان رابگه‌ین، جیاوازییه‌كه لێره‌وه ئه‌وه‌یه كه به‌رێز رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ له رۆژی چوارشه‌ممه وتی خه‌ریكه داهاتی ناوخۆمان سفر ده‌بێت، به چه‌ند كاتژمێرێك له‌و لێدوانه ئه‌وه‌تا به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه رایانگه‌یاندووه خۆیان بۆ قه‌یرانێكی زۆر دارایی قوڵ ئاماده ده‌كه‌ن و ته‌واوی پلانه‌كانی رابردوویان هه‌ڵیان وه‌شاندۆته‌وه.
ته‌نیاو ته‌نیا ئه‌وه‌ی گورزه كوشنده‌كه‌ی له به‌رشه‌لۆنه داوه داخستنی نزیكه‌ی 15-20 ده‌رگای یانه‌كه ده‌بێت ئه‌ویش ده‌رگای باره‌گای یاریگای كامپ ن‌و ، مۆزه‌خانه‌ی یانه‌كه، ژووره‌كانی VIP یانه‌كه و كۆگا ناوازه‌كه‌ی لاس رامبلاس.
له نزیكه‌وه له مانگی شوباتی رابردوو سه‌ردانی یاریگه‌ی كامپ نووم كرد پێشتر باسم كرد كه ئه‌و ده‌رگایانه‌ی كه هه‌رگیز داناخرێن له جیهان ، به‌شێكی زۆریان له كامپ نوه ، ئه‌وه‌تا به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئه‌مرۆی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا كردوویانه به مانشێت و جارێكی تر منی برده‌وه شاره‌كه زیانی رۆژانه‌ی یانه‌كه‌یه به بڕی یه‌ك ملیۆن یۆرۆ ، ئه‌و سه‌ردانكه‌رانه‌ی له جیهان ده‌چنه نێو ئیسپانیا به ده‌گمه‌ن نه‌چنه به‌رشه‌لۆنه‌و سه‌ردانی كامپ ن‌و نه‌كه‌ن ، له به‌رشه‌لۆنه له چه‌ندین ژووری پلیت فرۆشتنه‌وه كه‌مترین نرخی پلیتێك 29 یۆرۆ ده‌سپێتده‌كات و به‌رزترین پلیتی به 149 كۆتایی دێت ، ئاخر له به‌رشه‌لۆنه ئه‌وان هه‌رزانترین درێس به 100 یۆرۆ كه‌متر شانی تاقیكردنه‌وه‌ی پێدا ناكه‌ی ، ته‌نانه‌ت تۆزێك چیمه‌نی یاریگاكه‌یان بۆ یادگاری به 20-50 یۆرۆ كه‌متر وه‌سڵی كڕینی ناكڕیت .
ژانه یه‌ك ملیۆنه‌یه‌كه ئێستا ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌ی له یانه‌كه به‌جێهشێتووه كه سه‌دان كارمه‌ندی ئه‌و یانه‌یه كه ته‌نانه‌ت به‌شێك له حكومه‌تی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیاش به‌خێو ده‌كات ئاخۆ به‌ره‌و چی ئاقارێك ببێت ؟ دۆخه ترسناكه‌كه له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات كێ مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌و یاریزانانه خڕ ده‌كاته‌وه‌و دابه‌شی ده‌كات كه ئه‌وان بزنسه‌كه‌یان به‌شی زۆری له‌سه‌ر فرۆشه‌كانیان بووه ؟
ته‌نیا ئاهێك كه به به‌رشه‌لۆنه دێته‌وه دواخستنی یۆرۆی 2020 بوو بۆ 2021 كه داخۆ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه چۆن له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه ئه‌و شمه‌كانه‌ی له یانه‌كه تۆزیان له‌سه‌ر ده‌نیشێت ساخیان بكاته‌وه‌و رۆحه زیندووه‌كه بگه‌شێنێته‌وه؟ ئاخۆ به‌رشه‌لۆنه‌و ڤایرۆسه‌كه وا له به‌رپرسانی ده‌كات په‌ینا ببه‌ن به فرۆشتنی ئه‌ستێره‌كان ؟ له ماوه‌ی رابردوو كه رۆژانه سه‌دان هه‌واڵی ڤایرۆسی كۆرۆناو وه‌رزش ده‌خوێنمه‌وه هیچ هه‌والێك هێنده‌ی ئه‌مه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و كاریگه‌رییه‌كه‌ی راینه‌ته‌كاندم كه ئه‌و ڤایرۆسه كوێی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆڵه‌وار كرد .