پێشمهرگه سپۆرت -
لویس رۆبالێسی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رەتیدەكاتەوە بەم ریزبەندییەی ئێستا پاڵەوانی خولی ئیسپانی دیاری بكەن و دەڵێت هەوڵ دەدەین بە باشترین شێوەی دادپەروەرانە پاڵەوانی ئەم وەرزە دیاری بكەن.
لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ رۆباڵیسی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەڵێت : ئەم ماوەیە قورسە بە نیسبەت ئیسپانیاوە ، بەڵام ئێمە لە كارەكانمان بەردەوام دەبین .
رۆباڵیس دەشڵێت: دەمانەوێت بە شێوەیەكی دادپەروەرانە كۆتایی بە وەرزی ئەمساڵی خولی ئیسپانی بهێنین و بێگومان ئەم ریزبەندییەی ئێستا نابێتە پێوەر بۆ دیاری كردنی پاڵەوان
رۆباڵییس لە درێژەی لێدوانێكیدا دەڵێت : خول كە وەستا دەبێت دەستپێبكاتەوە ئەگەریش دەستی پێنەكردووە دەبێ لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا دانیشین و باشترین بڕیاربدەین لەسەر پاڵەوانی خولەكە .
لە كۆتایشدا رۆبالێس وتی داوامان لێكراوە تا مانگی شەش كۆتایی بە خولەكە بهێنین ، بەڵام سەلامەتی گیانی یاریزانان لای ئێمە لە پێشترە.