پێشمهرگه سپۆرت -
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا گۆڕانكاری لە كاتی یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەم وەرزە كرد .
بەرنامەی بەناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی باس لەوە دەكات كە لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاردرا كە یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە بڕیاربوو لە 30ی مانگی پێنج بەڕێوەبچێت ، دواخرا بۆ 27ی مانگی شەش .
ئەمەش بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كە بەشێك لە یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی ناچار بە وەستاندن كرد .
بەڵام یوفا هیچ كاتێكی دانەناوە بۆ دەسپێكردنەوەی یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی 16 .
لە لایەكی ترەوە پێگەی بی ئین سپۆرتی قەتەری ئاماژەی بەوەكردووە كە یوفا داوای لە سەرۆكایەتی خولە ناوخۆییەكانی ئەوروپا كردووە كە پێش مانگی شەش یارییەكانیان تەواو بكەن