پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لەبەر رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەكەی دەیەوێت گورز لە بەرشەلۆنە بدات و گرێبەست لەگەڵ تیمۆ وێرنێری ئەڵمانی وهێرشبەری لایبزیك واژوو بكات .
لەو بارەیەوە رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەی یۆڤانتۆس دەیانەوێت گرێبەستی رۆناڵدۆ نوێ بكەنەوە و تا تەمەنی 39 ساڵی لە یانەكەیان بەردەوام بێت .
تۆتۆ سپۆرت باس لەوەش دەكات كە بۆ هاوكاریكردنی رۆناڵدۆ وبەهێزبونی هێڵی پێشەوەی یانەكە بەرپرسانی خانمە پیرەكە ئارەزووی گواستنەوەی تیمۆ وێرنێری هێرشبەری لایبزیك دەكەن و دەیانەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا گرێبەستی فەرمی پێشكەش بكەن و گورزێك لە یانەی بەرشەلۆنە بدەن كە ئەو یانەیەش ئارەزووی گواستنەوەی دەكات .
وێرنێر لە 36 یاری ئەم وەرزە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەكان 27 گۆڵی تۆماركردووە و 12 گۆڵیشی دروست كردووە .