ته‌ندروستی -
مزره سێ‌و به هێمای له‌شساغی و گه‌نجیه‌تی ناسراوه کۆمه‌ڵێک سوودی گرنگ و به‌که‌ڵکی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ وێنه‌ی زۆربه‌ی سه‌وزه و میوه به‌هاریه‌کان که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک باسی لێوه‌ده‌كات.
1- یارمه‌تی دابه‌زینی کێشی له‌ش ده‌دات له کاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ ڕێگری کردن له قه‌ڵه‌وی .
2- خۆپاراستن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان .
3-خۆپاراستن له به‌ردی زراو و که‌م کردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری لاوه‌کی ده‌رمانه ئازار شکێنه‌کان .
4- خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و هه‌وکردنی جومگه چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه .
5-پاراستنی ددانه‌کان و نه‌هێشتنی کلۆری و هه‌وکردن و ئاوسان و خوێنبه‌ر بوونی پووک .
6- یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دا ، میوه‌یه‌کی زۆر باشه بۆ که‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشی شه‌کره.
7- به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ .
8- یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له خوێن و پاکردنه‌وه‌ی جگه‌ر له مادده ژه‌هراوه‌یه‌کان .
9- پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه و سیسی ده‌م و چاو .
10 چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات .
11-چاره‌سه‌ری ڕه‌بۆ و خۆپاراستن له که‌مخوێنی و چاره‌سه‌رکردنی .
12- به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و یارمه‌تی زوو چاک بوونه‌وه‌ی برین .
13-ڕێگری کردن له نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری و نه‌هێشتنی ته‌مه‌ڵی و بێهیزی .