پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشیه‌كانی عێراق به‌هۆی بلاَوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ستان ، له لێدوانێكی تایبه‌ت به په‌یجی فه‌رمی یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق حسێن عه‌میدی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند كه وه‌ك یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق له به‌رنامه‌یان دا نییه خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌واوكاری یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م و كۆتایی چوار گۆشه‌ی زێڕین له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن .
عه‌میدی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه كه ده‌كرێت حكومه‌تی عێراقی بڕیار له ڕاگرتنی صالاكییه‌كان بدات و له ئه‌گه‌ری ڕودانی دواخستنی یارییه‌كان یانه‌كان ئاگادارده‌كرێنه‌وه .
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه وه‌ك یه‌كێتی باسكه‌ی عێراقی ڕێز له له هه‌وڵ و ماندوو بوونی یانه و یاریزانان و ڕاهێنه‌ران ده‌گرن و نایانه‌وێت ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه ببێته مایه‌ی زیان گه‌یاندن به هیچ لایه‌كیان .
هه‌روه‌ك ده‌ڵێت وه‌ك یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق داوامان له چه‌ند یانه‌یه‌ك كردووه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به مه‌به‌ستی ته‌واو كاری یارییه‌كانی خوله‌كه .
دواجار حسێن عه‌میدی داواده‌كات یاریزانان ڕاهێنانی تاكه كه‌سی ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه‌ش له پێناو پاراستنی ته‌ندروستیان و دووربونیان له ڤایرۆسی كۆرۆنا .