پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید په‌یوه‌ندی به بریكاره‌كه‌ی سادیۆمانی سه‌نیگالی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤرپوڵی ئینگلیزییه‌وه ده‌كات .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاره‌زوویه‌كی زۆری هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی سادیۆ مانی سه‌نیگالی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا بیگوازێته‌وه یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌رپرسانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید په‌یوه‌ندییان به بریكاره‌كه‌ی مانییه‌وه كردووه تا ئه‌وه‌ی له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ گفتووه‌گۆی له‌گه‌ڵ بكه‌ن .
له كۆتایشدا رۆژنامه‌ی میره‌ر باس له‌وه ده‌كات كه زیدانی راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه ئاره‌زوویه‌كی زۆری بۆ ده‌ستخستنی تواناكانی ئه‌و یاریزانه هه‌یه و ره‌نگه گواستنه‌وه‌شی 130 بۆ 140 ملیۆن پاوه‌ند له‌سه‌ر ریاڵ مه‌درید بكه‌وێت .