پێشمه‌رگه سپۆرت -
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیار بوو له به‌رواری 12 تا 14 ی 3 / 2020 و له نێو هۆڵی شه‌عب له شاری به‌غداد یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدرێت ، به‌لاَم به بڕیارێكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و له ژێر ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان و ته‌ندروستی و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه دواخرا .
ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتیه‌كه له پاش ئه‌وه هات كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به نوسراوی فه‌رمی داوای دواخستنی چالاكییه وه‌رزشیه‌كانی كردوو وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراقیش به فه‌رمی ئه‌و داوایه‌ی په‌سه‌ند كرد بۆ خۆپارێزی له بلاَوبونه‌وه و ته‌شه‌نه نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا .
ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كی چڕی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی خۆی له قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجام له خوله‌كه ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه گه‌یشتنه شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عب دوا مه‌شقی ئاماده‌كاری ئه‌نجام دا .
له شاری به‌غداده‌وه و له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت عه‌لی ته‌ها كابتنی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌یی به‌وه‌دا كه ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی چڕ مه‌شق و ئاماده‌كاریان ئه‌نجام داوه و دوا یه‌كه‌ی مه‌شقیشیان له نێو هۆڵی شه‌عب بووه ، به‌لاَم به بڕیارێكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و له ژێر ڕێنماییه‌كانی حكومه‌تی عێراقی سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته دواخران .