پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا به ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان ، لیژنه‌ی پێش بڕكێكانی یه‌كێتیه‌كه خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كانی ڕاگه‌یاند كه له به‌رواری 27 / 3 / 2020 دا هه‌فته‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێن .
ئه‌مه‌و بریاره له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كان سێ یاری ئه‌نجام بدرێن و تێیداو یانه‌كانی چۆمان و زێره‌ڤانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی چۆمان به یه‌ك ده‌گه‌ن و ئافره‌تانی هه‌ولێر و دووكانیش له هۆڵی ئافره‌تانی هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه ، هه‌رچی یانه‌كانی سیروانی نوێ و ئافرۆده‌یته یاری دێربی شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و كچانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیش چاوه‌ڕوان ده‌بن .
خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كانی خوله‌كه له قۆناغی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه‌یه :