پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق و لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتیه‌كه بڕیاری دا به دواخستنی دووه‌م قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق كه بڕیار بوو له به‌رواری 13 و 14 ی 3 / 2020 و له شاری به‌سره به‌ڕێوه بچێت .
دواخستنی یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه به‌هۆی بلاَو بونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كرۆنایه و ئه‌و بڕیاره‌ش بۆ پاراستنی گیانی وه‌رزشكارانی عێراقه .
جێگه‌ی باسه و به پێی خشته‌ی یارییه‌كان له به‌رواری 13 / 3 / 2020 یاری نێوان یانه‌كانی مینا و شوڕته له هۆڵی ئۆڵۆمپی به‌سره به‌ڕێوه ده‌چوو هه‌روه‌ك له به‌رواری 14ی مانگی 3 / 2020 و له نێو هۆڵی یانه‌ی نه‌فت جنوب یاری نێوان یانه‌كانی نه‌فت جنوب و نه‌فت ئه‌نجام ده‌درا .