پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باله‌ی عێراق به فه‌رمی بڕیاری دا كه یارییه‌كانی خولی بژارده ، قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و كۆتایی به بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر به‌ڕێوه بچن .
ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتییه‌كه له پاش ئه‌وه هات كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئه‌و بارودۆخه‌ی له ئێستادا له ئارادایه ڕێنوێنیه ته‌ندروستییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هاونیشتیمانیان بلاَو ده‌كاته‌وه .
ئه‌مه‌و بریاره یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین له به‌رواری 12 تا 14 ی 3 / 2020 و له نێو هۆڵی شه‌عب ئه‌نجام بدرێت و له یه‌كه‌م ڕۆژی یاریه‌كانیشدا دوو یاری به‌ڕێوه ده‌چن به‌م شێوه‌یه .
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی × هه‌ولێر - كاتژمێر 3:00
به‌حری × غاز جنوب - كاتژمێر 5:00