پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی درێژه پێده‌دا .
له قۆناغی دووه‌می خولی نایابی كوردستان جیاواز له یارییه‌كانی ڕابردووی دا تیپه‌كه به هه‌گبه‌یه‌كی پڕ گڕوتینی زۆره‌وه هاتۆته‌وه نێو یاریگه‌و ده‌یانه‌وێت ئاست و ئه‌نجامی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له یارییه‌كانیان پیشان بده‌ن .
له ئێستادا یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌لی كه‌ریم ئاماده‌كاری بۆ یاری هه‌فته‌ی پێنجه‌می دووه‌م قۆناغی ده‌كات كه تێیدا میوانداری له یانه‌ی زێره‌ڤانی ده‌كات .
ئه‌و یارییه‌ی پێشمه‌رگه له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 12 / 3 / 2020 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌نجام ده‌درێت و یه‌كێك ده‌بێت له یارییه به‌هێزه‌كانی تیپه‌كه له قۆناغی دووه‌می خوله‌كه‌دا .