پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆژی دوو شەممە 9 / 3 / 2020 لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لێژنەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەناو دیوانی قائیمقامییەتی چەمچەماڵ ,لەبەر بەرژەوەندی و سەلامەتی هەموو لایەک بڕیاردرا یاری کۆتایی نێوان هەردوو یانەی چەمچەماڵ و هەڵۆ لەڕێگەی پەخشی راستەوخۆی کەناڵەکانەوە بگوازرێتەوە و هاندەران لەماڵەوە سەیری یارییەکە بکەن.
لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا قائیمقامی چەمچەماڵ دەستخۆشی لەتەواوی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەمال کرد و هەوڵەکانیانی بەرز نرخاند ،وە خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی ،کەتاکوئێستا بەهیمەتی هەموو لایەک هچ حاڵتێکی تووشبوون بەکۆرۆنا لەسنورەکە تۆمارنەکراوە.
دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ،کەئامادەی کۆبوونەوەکە بوو ،ووتی :بەپێی ئەو پێشبینی یەی کەدەکرێت هاندەرێکی زۆر ئامادەبێت بەباشمان زانی یاریی نێوان هەردوو یانەی چەمچەماڵ و هەڵۆ رۆژی پێنج شەممە ،کە لەیاریگای چەمچەماڵ دەکرێت لەرێگایی بەخشی راستەوخۆ بگوازرێتەوە.
ووتیشی، تەواوی ئامادەکاری و رێوشوێنەکان لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکە وئامادەبوونی ژمارەیە کەم لەهاندەران دەگرینەبەر و تیمێکی تەندروسیمان لەوێ ئامادەدەبێت.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ