ته‌ندروستی -
نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێكه له نه‌خۆشیه بڵاوه‌كان له جیهاندا و دوو جۆری سه‌ره‌كی هه‌یه له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر شاهۆ فتاح پزیشکی نەخۆشیەکانی هەناو باس له‌و هۆكارانه ده‌كات كه ئه‌گه‌ری توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م زیاد ده‌كه‌ن.
ئەو هۆکارانەی کە ئەگەری تووشبوون بە شەکرە ی جۆری دووەم زیاد دەکەن:
1- زیادبوونی کێش.
2- وەرزش نەکردن و کەم جوڵان.
3- بۆماوەیی، ئەگەر لە خێزان دا تووشبووی شەکرە(کەسی پلە یەک) هەبێت ، ئەگەری تووشبوون بە شەکرە زیاد دەبێت.
4- تەمەن ؛ لەگەڵ زیادبوونی تەمەن ئەگەری تووشبوون بە شەکرە زیاد دەکات.
5- شەکرەی دووگیانی مەترسی یە بۆ تووشبوون بە شەکرەی جۆری ۲.
6- بوونی کیسی سەر هێلکەدان( کۆ نیشانەی کیسی هێلکەدان)
7- بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
8- بەرزبوونەوەی چەوریەکان.