پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی بڕیار بوو له به‌رواری 12 تا 16 ی 3 / 2020 و له شاری هه‌ولێر قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدرێت و حه‌وت تیپ له كۆمه‌ڵه‌ی باكور به‌شداربن ، به‌لاَم به بڕیارێكی فه‌رمی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق و به‌هۆی بلاَو بونه‌وه‌ی ناخۆشی كۆرۆنا بڕیاری دا به دواخستنی یارییه‌كانی خوله‌كه بۆ ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی 2020 .
سه‌باره‌ت به دواخستنی یارییه‌كانی خوله‌كه‌ش ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق به ڕاچاوكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاری داوه ته‌واوی چالاكییه‌كانی ڕابگرێت و ئه‌وه‌ش له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی یاریزانان له پاڵه‌وانێتیه‌كاندا .
ڕێكه‌وت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م له مانگی 4ی 2020 ئه‌نجام ده‌درێت كه یانه‌كانی به‌شداری به هه‌مان شێوه دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه ده‌كرێت و كۆمه‌ڵه‌ی باكور له شاری هه‌ولێر ده‌بێت و چوار تیپ ده‌گه‌نه قۆناغی بژارده هه‌روه‌ك له كۆمه‌ڵه‌ی باشوریش چوار تیپ ده‌گه‌نه ئه‌و قۆناغه .