پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق درێژه به كار‌و چالاكییه‌كانی ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاری دا كه یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی باسكه‌ی یانه‌كان ئه‌نجام بدات .
ئه‌مه‌و خوله‌كه كراوه‌یه ده‌بێت و هه‌ریانه‌یه‌ك ئاره‌زوومه‌نده ده‌توانێت به نوسراوی فه‌رمی كه ئاراسته‌ی یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق و لقه‌كانی بكات تا به‌رواری 25 / 3 / 2020 نوسراوه‌كه ئاراسته بكه‌ن و به‌شداری بكه‌ن .
هه‌روه‌ك لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق بڕیاری داوه له به‌رواری 9 / 4 / 2020 یارییه‌كانی خوله‌كه ده‌ست پێبكات بێ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی یارییه‌كان دیاری بكرێت .