پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی خۆی بۆ به‌شداری له وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی پله نایاب چڕ ده‌كاته‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شداو به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر سۆران سه‌لیم تیپه‌كه كه‌مپێكی مه‌شقی ئه‌نجام دا .
له‌سه‌ر شێوازی ئه‌نجام دانی كه‌مپه‌كه و خۆئاماده‌كاری تیپه‌كه‌یان ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاش ئه‌وه‌ی ته‌واوی یاریزانانی ساڵی ڕابردوو په‌یوه‌ندیان به تیپه‌كانی لاوان و پێشكه‌وتوانی یانه كرد بۆ ئه‌م ساڵ تیپێكی نوێی تۆكمه‌مان دروست كردووه .
هه‌روه‌ك سۆران ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌وان له ئێستادا به شێوه‌یه‌كی چڕ مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كه‌مپێكی مه‌شقیان ئه‌نجام داوه كه سوپاس بۆ خوای گه‌وره سه‌ركه‌وتوانه به پلانی نوێی ڕاهێنانی سه‌ده‌میانه مه‌شقه‌كان به‌ڕێوه چوون و یاریزانان سودی ته‌واویان لێ بینیوه .
دواجار سۆران سه‌لیم به ناوی خۆی و به‌ڕێز مامۆستا عه‌تا وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوان سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد بۆ پاڵپشتی به‌رده‌وامیان بۆ تیپه‌كه و هیوای خواست له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان بتوانن ئاستی ڕاسته‌قینه پیشان بده‌ن و ئه‌نجامی به‌رچاویان هه‌بێت .