تهندروستی -
ترس بەشێکی ئاساییە لە سروشتی مرۆڤ، تا ئەو ڕادەیەی ئامادەمان دەکات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی فشار و ڕوداوە نەخوازراوەکان، بەڵام نائاساییە کاتێک تووشی پەککەوتەییمان دەکات، دكتۆر هێمن پزیشكی پسپۆڕی دهرونی لهبارهی ترسهوه لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر ڕوون دهكاتهوه.
ئهم پزیشكه دهڵێت"هۆکارگەلێک کاریگەریان لەسەر ڕاگرتنی ئەو هاوسەنگیە هەیە، وەک؛ هۆکاری کەسی، ژینگەیی، کۆمەڵایەتی و دەرونی."
دكتۆر هێمن دهشڵێت"هەریەک لەو هۆکارانە دەتوانێت ڕۆڵی ئەرێنی یاخود نەرێنی ببینێت. بۆ نمونە هۆکاری ژینگەیی وەک میدیاکان لە ڕێگەی زانیاری دروست و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەتوانن کاریگەری ئەرێنیان هەبێت، یاخود لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی زانیاری دژیەک و وەرگرتنی زانیاری لەسەرچاوەی نازانستی و نابەرپرسیار ترس و دڵەڕاوکێ دروست بکەن. لەبەرئەوە، چۆنیەتی خۆگونجاندن و مامەڵەکردن لەگەڵ فشارەکان پێویستی بە ئیرادە و شێوازی دروستە، بە پێچەوانەوە، نکۆڵی کردن، کەمتەرخەمی، یاخود شڵەژان کاریگەری توند و نەرێنی لەسەر دەرون دروست دەکات."