پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری به‌غداد و له نێو باره‌گه‌ی خۆیدا ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق كۆبونه‌وه‌ی خۆی بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ، یه‌كێتیه‌كه دوایی خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی چالاكییه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پێش بڕكێكان به فه‌رمی بڕیاری دا قۆناغی كۆتایی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عب و له به‌رواری 12 تا 14ی 3 / 2020 به‌ڕێوه ببات .
له‌و قۆناغه‌دا تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، به‌حری، هه‌ولێر و غاز ) به شێوه‌ی خول و به یه‌ك كۆمه‌ڵه به یه‌ك ده‌گه‌ن و خاوه‌ن زۆرترین خاڵ ده‌بێته پاڵه‌وانی وه‌رزی 2019 - 2020 ی خوله‌كه .
جێگه‌ی باسه تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه كه یارییه‌كانی له شاری هه‌ولێر و به‌به‌شداری حه‌وت یانه به‌ڕێوه چوو توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن له پاش ئه‌وه‌ی شه‌ش سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌كی مسۆگه‌ر كرد .