پێشمه‌رگه سپۆرت -
له كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا كه یارییه‌كانی خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت ئه‌وه‌ش دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یانه پله‌نایابه‌كانی فوتساڵی كچانی كوردستان و له‌سه‌ر داوا و پێشنیاری خۆیان بڕیار درا كه یارییه‌كانی خوله‌كه به‌ڕێوه بچێت .
ده‌ست پێكی یارییه‌كانی خوله‌كه له به‌رواری 27 / 3 / 2020 ده‌بێت و حه‌وت تیپی فوتساڵی یانه‌كانی كوردستان تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن كه یارییه‌كانی به شێوازی خول و به یه‌ك قۆناغ ده‌بێت و له كۆتایش خاوه‌ن زۆرترین خاڵه‌كان ده‌گه‌نه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه .
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیار درا كه هه‌ریانه‌یه‌ك یاریزانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بانگێشت بكات ده‌بێت پشكنینی ته‌ندروستی باوه‌ڕپێكراویان هه‌بێت و ڕاده‌ستی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان بكرێت ، ئه‌مه‌و به‌هۆی گۆڕانكاری له شێوازی به‌ڕێوه چوونی خوله‌كه دووباره تیروپشكی یارییه‌كان ڕاكێشرایه‌وه كه گه‌ڕی یه‌كه‌می یارییه‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .
چۆمان × زێره‌ڤانی
ئافره‌تانی هه‌ولێر × دووكان
سیروانی نوێ × ئه‌فرۆده‌یت
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید چاوه‌ڕوانه