پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، پابه‌ندبن به بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به ئاماده‌نه‌بوونی جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی له یاریگه‌كاندا به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی (كۆڕۆنا)، خوازیارین سه‌رجه‌م یانه‌كان و یه‌كه‌ی كارگێری شار و شارۆچكه‌كان ئه‌م بڕیاره وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن و هاوكارمان بن، كه سوود و قازانجی ته‌ندروستی بۆ هه‌مووان هه‌یه.
2- سه‌رجه‌م یارییه‌كانی گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان له رۆژی پینجشه‌ممه 2020/3/12 به‌رێوه ده‌چێت.
3- یاری دوا گه‌ڕی خولی پله‌یه‌كی كوردستان له نێوان یانه‌كانی (چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵۆ) له رۆژی پێنجشه‌ممه 2020/3/12 له یاریگه‌ی یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له كاتژمێر 2:30 ـی ئێواره ئه‌نجام ده‌درێت، یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و یه‌كه‌ی كارگێری قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ، ئاماده‌بوون و ئاماده‌نه‌بوون و رێكخستنی جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی له ئه‌ستۆی ئه‌وانه.
4- له‌سه‌ر پێشنیاری لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوبژیوانانی كوردستان، بڕیاردرا به راگرتنی هه‌ردوو ناوبژیوان (هێمن مه‌حموود و سه‌فین قادر) بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له به‌رێوه‌بردنی یاری، ئه‌مه‌یش به هۆی هه‌ڵه‌ی زه‌قیان له یاری نێوان دهۆك و سیروانی نوێ له خولی نایابی كوردستان.
5- دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یانه پله‌نایابه‌كانی فوتساڵی كچانی كوردستان، له‌سه‌ر داوا و پێشنیاری خۆیان ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه درا:
أ- خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020 له رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 2020/3/27 به به‌شداری حه‌وت یانه ده‌ست پێده‌كات.
ب- خوله‌كه به یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت، دواتر چوار یانه‌ی پله‌كانی پێشه‌وه (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م و چواره‌م) بۆ قۆناغی كۆتایی سه‌رده‌كه‌ون و له كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێرین ده‌درێت.
ت- یاریزانانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێویسته پشكنینی ته‌ندروستی باوه‌ڕپێكراویان هه‌بێت و راده‌ستی لێژنه‌ی پێشبڕكێكان بكرێت.
پ- هه‌ر لێدوانێك له لایه‌ن كارگێرانی یانه‌كان و ستافی هونه‌ری و یاریزانان بدرێت، كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بڕیارانه بێت، تووشی سزا و لێپێچینه‌وه ده‌بن.
ج- به هۆی گۆرٍینی شێوازی به‌رێوه‌چوونی خوله‌كه، دووباره تیروپشكی خولی نایابی فوتساڵی كچان راكێشرایه‌وه، یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
چۆمان × زێره‌ڤانی
ئافره‌تانی هه‌ولێر × دووكان
سیروانی نوێ × ئه‌فرۆده‌یت
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید چاوه‌ڕوانه