پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی دوا یاری خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی شاری سلێمانی ئه‌نجام دا كه له نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و نه‌ورۆزی هاوشاری بوو .
له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می سلێمانی و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 7 / 3 / 2020 و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی وه‌رزشی یاری كۆتایی خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی شاری سلێمانی بۆ له دایك بوانی 2005 - 2006 به‌ڕێوه چوو كه تێیداو دوایی یارییه‌كی هونه‌ری سه‌رنج ڕاكێش سه‌رئه‌نجام یاریزانانی نه‌ورۆز توانیان به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
به‌و ئه‌نجامه‌ش بێچوه شێرانی نه‌ورۆز توانیان نازناوی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنن و پله‌ی دووه‌میش بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه بوو .
پاشان و دوایی كۆتاهاتنی یارییه‌كه خه‌لاَتی تیپه‌كان و یاریزانان كرا و كۆتایی به خوله‌كه هات .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه تیپی بێچوه شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ره‌تایی خوله‌كه تا یاری پێش كۆتایی بێ هیچ شكستێك یارییه‌كانی به كۆتا هێناو ئه‌وه‌ش بووه جێگه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بوونی یارییه‌كان .
ماوه‌ته‌وه بڵێن ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی فێرگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌رده‌م و به‌رده‌وام و بێ كۆڵ نه‌دان شه‌و ڕۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك بۆ به‌ره‌و پێش چوونی ئاستی یاریزانان و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له یاریزانان تا بناغه‌ی یاریی تۆپی پێ له یانه‌ی پێشمه‌رگه به به‌هێزی بمێنێته‌وه و بدره‌وشێته‌وه.