پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی لیڤەرپوڵ بردنەوەیەكی گرنگی تۆماركرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بۆرنمۆسی بردەوە .
لە یاریەكانی هەفتەی 29ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بۆرنمۆسی كرد . لە تایمی یەكەمدا و لەخولەكی نۆ كالیۆم ویڵسۆن گۆڵێكی بۆ بۆرنمۆسی میوان تۆماركرد ، لەخولەكی 25 محەمەد سەڵاح گۆڵی بەرامبەری بۆ لیڤەرپوڵ تۆماركردەوەو دواتر ولە خولەكی 33 سادیۆ مانی گۆلی دووەمی بۆ یانەكەی تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە كۆتاییهات .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی لیڤەرپوڵ بووە 82 خاڵ ولە پلەی یەكەمی ریزبەندی دایە .