پێشمه‌رگه سپۆرت -
قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكردوو یانه‌كانی شوڕته و نه‌فت بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عب ، یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكرد ، له یه‌كه‌م یاری هه‌ردوو تیپی باسكه‌ی یانه‌كانی شوڕته و مینا به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام شوڕته‌كانی به‌غداد توانیان بردنه‌وه به ئه‌نجامی 91 - 83 سكۆر به‌ده‌ست بهێنن .
له دووه‌م یاریشدا هه‌ردوو تیپی باسكه‌ی یانه‌كانی نه‌فت و نه‌فت جنوب ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و ئه‌و یاریه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی نه‌فت به ئه‌نجامی 65 - 58 سكۆر به كۆتاهات .