پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی سێ یاری هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كان سێ یاری ئه‌نجام دران .
له‌سه‌ر یاریگه‌ی سۆران ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سۆران میوانداری له یانه‌ی برایه‌تی كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یانه‌ی میوان به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
له شاری ده‌ربه‌ندیخان- یش یاری نێوان یانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و شێروانه ئه‌نجام دراو ئه‌و یاریه‌ش به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات .
هه‌رچی یانه‌ی هه‌ندرێن و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بوو به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون .