پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامی ده‌بێت و بڕیاره له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی رێكه‌وتی 5 و 6 / 3 / 2020 یارییه‌كانی هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌هه‌می قۆناغی دووه‌می ئه‌نجام بدرێن .
له‌م هه‌فته‌یه‌و له ڕۆژی پێنج شه‌ممه و كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ سێ یاری به‌ڕێوه ده‌چن و تێیدا و سۆران و برایه‌تی له‌سه‌ر یاریگه‌ی سۆران به یه‌ك ده‌گه‌ن و شێروانه‌ش ده‌بێته میوانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان .
هه‌رچی هه‌ندرێنه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته‌وه .
له ڕۆژی هه‌ینی و له هه‌مان كاتژمێر دوا سێ یاری هه‌فته‌كه ئه‌نجام ده‌درێن و یارییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه ده‌بن .
هه‌ولێر × زاخۆ
زێره‌ڤانی × دهۆك
سیروانی نوێ × پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی