پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا كه ته‌واوی یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر به‌ڕێوه بچن و ئه‌وه‌ش له ژێر ڕۆشنایی و ڕێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێگریكردن له بلاَوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنا .
ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌یه :
لەسەر راسپاردە و لە ژێر رۆشنایی رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤیرۆسی کۆڕۆنا، بڕیاردرا سەرجەم یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان بە بێ ئامادەبوونی جەماوەر ئەنجام بدرێت، بێگومان ئەم بڕیارە بۆ بەرژەوەندی گشتی و تەندروستی وەرزشوانان و وەرزشدۆستانی خۆشەویستە، کە ئێمە نامانەوێ لە رێگە وەرزش و یاریگەکان ئەم ڤیرۆسە کوشندەیە بڵاو ببێتەوە، بۆیە داوا لە جەماوەری وەرزشی سەرجەم یانەکانی کوردستان دەکەین، پابەندی ئەم رێنماییەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاری یەکێتییەکەمان بن، یانەکانیش بەرپرسن لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، بە پێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن، لەگەڵ هیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموو لایەک.